مەرجەکان

مەرجەكانی بەكارهێنانی پلاتفۆرمی مەعرەز

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پلاتفۆرمی مەعرەز بڵاوبوونەتەوە و لە ئاییندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە ڕازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پلاتفۆرمی مەعرەز وەربگرێت.

 

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پلاتفۆرمی مەعرەز، لەكاتی بەكارهێنانیدا هەیە.

 

مەرجەكانی پلاتفۆرمی مەعرەز بەم شێوەیەی خوارەوەن

ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێت هەموو بەشەكانی ئەم پلاتفۆرمە بەكاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی (دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات) بەكاربهێنێت.

پلاتفۆرمی مەعرەز بەرپرسیار نییە لەوەی ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. بەكارهێنەری ئپلاتفۆرمی مەعرەز ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی پلاتفۆرمی مەعرەز یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی مەعرەزیش بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێت قبوڵی دەكات.

 

ـ كۆپی ڕایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بینراو و بیستراوانەوەی لە پلاتفۆرمی مەعرەز بڵاودەبنەوە بۆ پلاتفۆرمی مەعرەزه‌ و بەبێ پرسی پلاتفۆرمی مەعرەز نابێت سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی مەعرەز ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆ خۆی، بەبێ ئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

 

پلاتفۆرمی مەعرەز مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا ڕەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پلاتفۆرمی مەعرەز ئەپلۆد كراون.

 

 ـ لە هەندێك لە به‌رهه‌م  و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە پلاتفۆرمی مەعرەز بڵاودەبنەوە، ڕەنگە لینكی ماڵپەڕی تر بەكاربێت، پلاتفۆرمی مەعرەز  گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لە ئەستۆ ناگرێت.