ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی مەعرەز

بەخێربێن بۆ  پلاتفۆرمی مەعرەز یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی کوردی دەربارەی جیهانی ئۆتۆمبێل هەر لە زانیاری قووڵەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێل تا دوایین هەواڵی پیشەسازی، و تەنانەت سەکۆیەک بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە پێشکەوتوترین شێواز.

پلاتفرۆمی مەعرەز ناوەندێکی یەک وێستگەیە بۆ هەموو شتێک کە پەیوەندی بە ئۆتۆمبێل و پیشەسازی ئۆتۆمبێلەوە هەیە ، لەگەڵ پلاتفرۆمری مەعرەز بە وردی بە جیهانی ئۆتۆمبێلەکاندا بگەڕێ. هەر لە تایبەتمەندییە گشتیەکانیانەوە تا تایبەتمەندییە پێشکەوتوو و جیاوازەکان، ناوەڕۆکەکەمان بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە تێگەیشتنێکی وردتان لە هەر ئۆتۆمبێلێک دابین بکات. جا تۆ ئارەزووی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، SUV، سیدان، یان ئۆتۆمبێلی وەرزشی دەکەیت، پلاتفۆرمی مەعرەز ئەو وردەکاریانەت بۆ بەردەست دەخات کە پێویستە بۆ بڕیاردانی هۆشیارانە دەرباری ئۆتۆمبێلەکان.

هەر لە مەعرەز تیمی پسپۆڕانی پلاتفۆرمی مەعرەز بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ وەڵامدانەوەی تەواوی پرسیارە جیاوازەکانتان بە شێوازێکی ورد و متمانەپێکراو دەربارەی جیهانی ئۆتۆمبێل. ئێمە لە پلاتفۆرمی مەعرەز ئامانجمان ئەوەیە کە سەرچاوەی سەرەکیت بین بۆ زانیاری ئۆتۆمبێل.

 

کڕین و فرۆشتنی بە شێوازێکی پێشکەوتوو

بەدوای کڕین یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێیت؟ پلاتفۆرمی مەعرەز سەکۆیەکی پێشکەوتوو و کاریگەر بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دابین دەکات، ئەمەش پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاسان و پارێزراو دەکات.

ستراتیجی کارکردن

پلاتفۆرمی مەعرەز ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری دەربارەی جیهانی ئۆتۆمبێل به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی مەعرەز ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مه‌کانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە جیهانی ئۆتۆمبێل تۆڕی ڕووناکبیری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ تۆڕی میدیای زانیارییش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیای زانیاری دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن

پلاتفۆرمی مەعرەز  لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی مەعرەزەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.

هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی مەعرەز به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

پلاتفۆرمی مەعرەز بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.

پلاتفۆرمی مەعرەز لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

پلاتفۆرمی مەعرەز دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.

پلاتفۆرمی مەعرەز هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.