لە کوردستان کارگەیەکی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی مەعرەز پلاتفۆرمی مەعرەز - به‌روار: 2024-05-31-00:55:00 - کۆدی بابەت: 12229
لە کوردستان کارگەیەکی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت

ناوه‌ڕۆك

چیرۆکی سەرەکی

کۆمپانیایەکی بیانی بەمەبەستی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل سەردانی هەرێمیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایار وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی 15ی ئایار کمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی کرد کەبەمەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل سەردانیهەرێمی کوردستانیان کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، کارگەکە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی حەوت تەنی تا سی تەنی لە هەرێمی کوردستان.

 

درێژەی بابەت

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی بۆ ئەم مەبەستە ڕێنمایی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کارئاسانی و هاوکاری وەزارەت درایە کۆمپانیای ناوبراو.

هەر لە دیدارەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتی، پشتیوان و هاوکاری هەر کەس ولایەنێک دەبین کە کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بکات بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.



158 بینین