بەردی ساڵنسا یان بەردی ژینگە کاری چییە لە ئۆتۆمبێلدا

له‌لایه‌ن: - ڕەوەند عومەر عەلی ڕەوەند عومەر عەلی - به‌روار: 2024-05-19-17:53:00 - کۆدی بابەت: 12104
بەردی ساڵنسا یان بەردی ژینگە کاری چییە لە ئۆتۆمبێلدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لەم بابەتەی پلاتفۆرمی مەعرەزدا وەڵامی ئەو پرسیارە ئەدەینەوە ئایا بەردی ساڵنسا یان بەردی ژینگە کاری چییە لە ئۆتۆمبێلدا؟

بەردی ساڵنسا بریتییە لە سیستەمی هەڵمژینی ئەو گازە ژەهراویانەی کە لە دەکشنی گەرمی ئۆتۆمبێلەوە دەردەچێت و گۆڕینیان بۆ مادەی تر، ناوەوەی ئەم سیستەمە ماددەیەکی سیرامیکی شێوە شانەی هەنگی تێدایەکە کردارەکە ئەنجام دەدات.

نیشانەکانی خراپ بوونی

  • کەمی توانای مەکینە.
  • کەمبوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل
  • هەبوونی دوکەڵی رەش لە ئەگزۆزەکەوە.
  • بونی بۆنێکی ناخۆش لە ئەگزۆزەکەوە.

ئایا ئاساییە بەردی ساڵنسا لاببرێت

نەخێر ئاساییە نییە گازێکی ژەهراوی زۆر پیس دەکاتە ژینگەوە لە دەرەوەی وڵات ئەگەر کێشەی لە بەردی صالنصە هەبێت بۆت نییە ئۆتۆمبێل لێبخوریت بەهیچ جۆرێک

زیانەکانی لابردنی بەردی ساڵنسا

  • تەنها زیانە ژینگەیەکانی بەسە بۆ ئەوەی بیر لە لابردنی نەکەیتەوە چونکە ئەو گازە ژەهراویانەی کە بەردەکە هەڵی دەمژێت وەکو یەکۆکسیدی کاربۆن، ئۆکسیدی نایترۆجین، هایدرۆکاربۆن. لە کاتی لابردنی ئەم گازانە بە ژینگەدا بڵاو دەبێتەوە.
  • گڵۆپی مەکینەت پێدەبێت چونکە ئەم کردارە کاردەکاتە سەر هەستەوەرەکانی گزۆز.
  • درووست بوونی دەنگی زیاتری مەکینە.
  • وە هەروەها تۆ پێویستە پارەی زیاتر بۆ بەنزین خەرج بکەیت ئەگەر ئەم بەردەی تێدا نەبێت.
  • مەترسی لە کوردستان

هەروەها ڕەنگە لە داهاتوودا لەبەر ئەو زەرەرە گەورەیەی لە ژینگەی کوردستانی دەدات لە هەرێمی کوردستان ببێتە مەرجی هاتووچۆی کوردستان کە دەبێت هەموو ئۆتۆمبێلێک ئەو بەردەی تێدابێت بۆ دەرهێنانی مەرجی توندوتۆڵی.


سەرچاوەکان



214 بینین