ناوهڕۆك
دۆج چارجەر
ئۆتۆمبێلی چارجەر بەرهەمی کۆمپانیای دۆج (Dodge)ـی ئەمریکییە، ئەم ئۆتۆمبێلە وەک ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکانی تر بەھێزە و چەندین تایبەتمەندی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی
بزوێنەر
- بزوێنەری دۆج چارجەر 6 پستۆنە و قەبارەکەی 3.6 لیترە
- هێزی 300 ئەسپی هەیە
- جۆرێکی تری دۆج چارجەر هەیە کە بزوێنەرەکەی 8 پستۆنە و هێزی 375 ئەسپی هەیە
- هەرچەندە بزوێنەرەکەی گەورەیە بەڵام لەو ئۆتۆمبێلانەیە کە بەنزین کەم سەرفدەکات
- بۆ هەر 13 کیلۆمەترێک کە دەیبڕیت 1 لیتر بەنزین سەرفدەکان
- بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان بە وەرزشی ئۆتۆمبێل هەیە، دەتوانن داوای سوپەر چارجەر (supercharger) بکەن بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە کە هێزی ئەسپەکەی دەگەیەنێت بە 707 ئەسپ
- شایانی باسە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی تر ناتوانن سۆپەچارجەر بۆ بزوێنەرەکانیان زیادبکەن
گێڕ
- هەموو جۆرە تازەکانی دۆج چارجەر گێڕەکانیان ئۆتۆماتیکییە و 8 خێراییان هەیە
- گێڕی ئۆتۆمبێلەکە توانای هەڵسان (acceleration)ـی زیاتر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە
- بەبۆنەی بوونی 8 خێراییەوە ئۆتۆمبێلەکە بەنزینی کەمتر سەرف دەکات
قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە و سەلامەتی
- ئۆتۆمبێلی دۆج چارجەر ناوێکی گەورە و فراوانی هەیە
- ئەم ئۆتۆمبێلە چەندین تایبەتمەندی پاراستنی تێدایە، وەک هەستەوەرەکانی بەشی دواوە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە و چاودێریکردنی ناوچەی کوێر
کێشەکانی
- بە گێڕی عادی بەردەست نییە، چونکە زۆربەی ئاشقانی ئۆتۆمبێلە بەهێزەکان زیاتر حەزیان لە ئۆتۆمبیێلی گێڕ عادییە
- بەبۆنەی گەورەیی ڕاگری سەقفی ئۆتۆمبێلەکەوە بە باشی ناتوانرێت دەرەوە ببینرێت
سەرچاوەکان
1507 بینین