ناوهڕۆك
نیسان ئەڵتیمای 2014
نیسان ئەڵتیما ئۆتۆمبێلێکی یابانییە و قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە کە لەلایەن کۆمپانیای نیسانی یابانییەوە دروستدەکرێت، کۆمپانیاکە لە ساڵی 1957 دەستی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە کە ئۆتۆمبێلەکانی لە بازاڕەکانی ئەمریکای باکوور و ڕۆژهاڵاتی ناوڕاست و جیهاندا بوونی هەیە.
نیسان ئەڵتیما لەساڵی 1992 دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی، کە خاوەنی شێوەیەکی سەرنجڕاکێشە و توانایەکی بەهێزی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی نیسان ئەڵتیما
- خاوەنی بزوێنەرێکی چوار بستۆنی قەبارە 2.5 لیترییە، هێزی 184 ئەسپی هەیە.
- گێڕی ئۆتۆمبێلەکە بە تەکنەلۆجیای (SVT) کار دەکات کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گێڕ دەگۆڕێت.
- ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاسوودەبەخش و فراوانە و لەئاستی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکاندایە.
- بۆ هەر 10 کیلۆمەترێک بڕی 8 لیتر بەنزین سەرف دەکات.
- خاوەنی گێڕێکی نیوە عادییە (واتا دەتوانیت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی و عادی لێیبخوڕیت).
- ئۆتۆمبێلێکی ئابووری زۆرباشە، چونکە ڕێژەیەکی کەم لە بەنزین سەرف دەکات.
- تایبەتمەندی چاودێری کردن و کۆتڕۆڵکردنی پەستانی ناو تایەکانی هەیە.
- خاوەنی ئیستۆپ (برەیک)ـی دژە خلیسکانە، هەروەها برێکەکانی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەسەر تایەکاندا دابەشکراون.
- چەند ئەیرباگ (جانتای هەوایی)ـی باشی تێدایە کە سەرنشینەکان بەباشی دەپارێزێت.
- درێژییەکەی 4.86 مەترە، پانییەکەی 1.82 مەترە و بەرزییەکەی 1.47 مەترە.
- خاوەنی تایبەتمەندی جێگیرکردنی خێراییە (تحديد السرعة).
- لە ماوەی 8.6 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا ڕادیۆ و کارپێکەری سی دی و USB تێدا هەیە.
- خاوەنی سیستمی دژە دزینە.
- ئۆتۆمبێلەکە بە دوگمە کاردەکات لەجیاتی کلیل.
- خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- تانکی بەنزینەکە توانای گرتنی 68 لیتر بەنزینی هەیە.
- خاوەنی سیستمی بلوتوسی پێشکەوتووە کە دەتوانیت لەڕێگەیەوە وەڵامی پەیوەندییەکانت بدەیتەوە.
- چەندین هەستەوەری هەیە کە یارمەتیت دەدات لە پارککردنی ئۆتۆمبێلەکەتدا.
- خاوەنی کامێرای دواوەیە کە دەتوانیت سەیری دواوەی پێبکەیت.
- سیستمی گەڕان (GPS)ـی تێدایە لەگەڵ شاشەیەکی 7 ئینچ.
- دەتوانیت لە دوورەوە کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکەیت.
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئەڵتیمای 2014
لەم ئۆتۆمبێلەدا هەندێک کێشە هەیە، یەکەمیان کێشەیە لە بەرنامەی گێڕی ئۆتۆمبێلەکەدا کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خۆڕاگری ئۆتۆمبێلەکە و هێواشکردنەوەی، هەروەها سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بەباشی جێگیر نەکراوە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە.
سەرچاوەکان
585 بینین