ناوهڕۆك
كاری دەبڵ چیە؟
بەشێك لەسیستەمی ڕاگیركردن كاردەكات بۆ:
١-جێگر و ڕاگیركردنی تایەكان لەسەر زەوی كاتێك یەكێك لەتایەكانی ئۆتۆمبێل بەسەر چاڵێكدا دەروات ئەوا دەبڵ و ئیسپرینگ كاردەكات بۆ پاڵنان بە تایە تا نزم بێتەوە و لەزەوی دانەبرێت، چونكە گەر وانەبێت ڕووداوی ھاتووچۆی لێدەكەوێتەوە ئەگەر دەبڵەكان لەكار بكەون دەبێتە ھۆی دابرانی تایە لەشەقام بەتایبەت لەكاتی ڕۆشتن بەسەر نزمی و چاڵدا
٢-مژین و كپ كردنەوەی بەرز و نزمی شەقامەكان
كاتێك ئۆتۆمبێل بەسەر بەرز و نزمی شەقامەكاندا دەروات دەبڵ و ئیسپرینگەكان بەرز و نزمییەكان ھەڵدەمژن و دەیكەن بە لەرینەوە و جووڵەی ھارمۆنی سادە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل دوربكەوێتەوە لە زۆری لە رینەوەی ئیسپرینگ بۆ ئەو مەبەستە دەبڵ دانراوە كە دەبێتە ھۆی مراندنی لەرینەوەكانی ئیسپرینگەكان و خێرا گەراندنەوەیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان
دەبڵ و ئیسپرینگەكان بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەكان دەگۆرێن بۆ نموونە لە ئۆتۆمبێلە گەورەكاندا ئیسپرینگی پەرەیی بەھێزی لە پۆڵا دروستكراو دادەنرێت
بەشەكانی دەبڵی ئۆتۆمبێل پێكدێت لەمانەی خوارەوە:
- دەبڵ
- ئیسپرنگ یاخود لەوی
- لاستیكی ژێر لەوی
- لاستیكی سەر لەوی
- لاستكی یارمەتیدەری دەبڵ
- سەر تەپلەكی لەوی
- قاعیدەی سەری دەبڵ
- لاستیكی بەینی قاعیدەی دەبڵ
- سە مونە ی سەری دەبڵ
- واشەری سەری قاعیدەی دەبڵ
- سەمونە ی سەری دەبڵ
- كەپی سەر قاعیدەی دەبڵ