ناوهڕۆك
هه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت
یه‌كه‌م
نوێ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پشكنین (پشكنینی Opvi واتا هه‌ززه ) كه سالی جارێك ده‌كرێت و (پشكنینی هاتوچۆ واتا پشكنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل ) كه (1) ساڵ جارێك ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر چوبو ده‌توانن له پشكنینه‌كانی هه‌ولێر ( كه‌سنه‌زان ) یان( ڕێگای گوێڕ) بیكه‌ن یان له هه‌ر شوێنێكی تر .
دووه‌م
نوسینی عه‌ریزه‌ی نوێ كردنه‌وه كه هه‌موو به‌لگه‌نامه‌كان سكان ده‌كرێت .
سێیه‌م
ئاماده بوونی خاوه‌نی ساڵیانه یان بریكاری خاوه‌ن سالیانه كه نوسخه‌ی (اصلی) واتا ڕه‌سه‌نی وه‌كاله (بریكارنامه‌كه) ی لابێت به بوونی به‌لگه‌نامه‌كانی وه‌كو (ناسنامه ـ ڕه‌گه‌زنامه ـ كارتی زانیاری ) ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن ) هی خاوه‌نی ساڵیانه ، و هی بریكاریش (ناسنامه ـ ڕه‌گه‌زنامه ـ كارتی زانیاری )ی ئه‌سڵی واتا (ڕه‌سه‌ن) ئه‌گه‌ر هاتوو كارتی نیشتیمانیان هه‌بوو ئه‌وا (كارتی نیشتیمانی ـ كارتی زانیاری) ی ئه‌سڵی واتا (ڕه‌سه‌ن) تان لا بێت بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه مۆر.
چواره‌م
ده‌بێت له ژوره‌كانی كۆمپیوته‌ر (ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن و سزادان) دڵنیا بیته‌وه كه هیچ كێشه‌و هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نییه ئینجا ده‌ست مامه‌له‌كه‌ت بكه‌یت.
پێنجه‌م
ده‌چیت بۆ ژووری سزادان ئه‌گه‌ر هاتو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته بڕی سزایه‌كه‌ت بده‌یت هه‌روه‌كوو له بڕگه‌ی (4) ئاماژه‌ی پێكراوه .
شه‌شه‌م
له ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر خاوه‌نی ساڵیانه یان بریكار ئاماده بێت بۆ په‌نجه مۆر و به بوونی به‌لگه‌نامه‌كانیان كه له بڕگه‌ی (3) ئاماژه‌ی پێكراوه .
حه‌وته‌م
ده‌چیت بۆ ژووری ڕسومات كه بڕی ڕسوماته‌كان ده‌ده‌یت كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:-
أـ بڕی (15000) پازده هه‌زار دینار بۆ سزای به‌سه‌ر چوونی ساڵیانه ئه‌گه‌ر سالیانهكه به‌سه‌ر چوبێت " به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر نه‌چوبێت ئه‌وا بڕی ئه‌و سزایه نادات ..
بـ ـ بڕی (50000) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ گۆڕینی تابلۆ له چاپی كۆنه‌وه بۆ چاپی نوێ.ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چاپی كۆن بوو .
جـ ـ بڕی (10000) ده‌هه‌زار بۆ رسوماتی ڕێگاوبان بۆ هه‌ر ساڵێك.
د ـ بڕی (10000) ده‌هه‌زار دینار بۆ ڕسوماتی ژینگه بۆ هه‌ر ساڵێك.
رـ بڕی (42000) چل و دوو هه‌زار دینار بۆ ڕسوماتی نوێ كردنه‌وه . 8
هه‌شته‌م
له ژوری وه‌رگرتنی مامه‌له مامه‌له‌كه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌یت بۆ دڵنیا بوون و وردبینی كردن له كه‌م و كوڕی مامه‌له‌كه‌ت ، ئه‌گه‌ر مامه‌له‌كه‌ت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو ئه‌وا له ژووری (21)ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی سالیانه‌كه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه‌كه‌ت كه ماوه‌یه‌كی كه‌می پێده‌چێت . ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نوێ بوو " ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كۆن هوو پێش ئه‌وه‌ی سالیانه‌كه‌ت وه‌ر بگریته‌وه ده‌چیت له كارگه‌ی تابلۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تابلۆیه‌كه‌ت نوێ ده‌كه‌یته‌وه به ئاماده‌بوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.