ناوهڕۆك
كادێلاك
ئۆتۆمبێلی كادێلاك 2014 دیزاینێكی جوان و شاهانە و بەهێزی هەیە، ئەم ئۆتۆمبێلە دروستكراوی وڵاتی ئەمریكایە، هەروەها ئۆتۆمبێلەكانی كادێلاك بە یەكێك لە باشترین و شاهانەترین ئۆتۆمبێەلەكانی جیهان دادەنرێت.
تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی كادێلاك 2014
- قەبارەی بزوێنەرەكەی 6.2 لیترە و هێزی 556 ئەسپی هەیە.
- كێشی ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 1500 كیلۆگرامە.
- تایبەتمەندی تێكردنی بەنزین (Fuel injection) و (تحدید سرعة) هەیە.
- ئیستۆپی دژە خلیسكان (ABS) هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی دابەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ ئیستۆپەكان.
- دەتوانیت لە ئۆتۆمبێلەكەوە چاودێری پەستانی هەوای تایەكان بكەیت.
- لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە زۆر بەهێزن و جۆری (LED) هەروەها لایتی تایبەت بە كەشوهەوای تەماوی تێدایە.
- ئۆتۆمبێلەكە بە بێ كلیل (سویچ) كاردەكات واتا (بصمة)ـیە.
- لە ماوە 3.9 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
- بۆ 100 كیلۆمەتر 8 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت،
- سیستمی دەنگی (BOSE) تێدایە كە لە حەوت بڵندگۆ (مكەبەرە) پێكدێت.
- سیستمی GPS تێدایە.
- شاشەیەكی تێدایە كە چەند زانیارییەك دەدات بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە، وەك GPS خێرای ئۆتۆمبێلەكە و چەندین زانیاری تر، بۆ ئەوەی شۆفێر لەكاتی شۆفێریدا سوودیان لێوەربگرێت.
- كۆشنەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە وەرزشین.
- ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە و قەبارەیان 18 ئینچە.
- ئاوێنەی لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێلەكە كارەبایین.
- ئۆتۆمبێلەكە جێگەی 5 كەسی تێدا دەبێتەوە.
- دەسكی دەرگاكان ڕوناككەرەوەیان هەیە.
- ڕادیۆ و كارپێكەری CD و بلوتوسی هەیە.
كێشەكانی ئۆتۆمبێلی كادێلاك 2014
- چەند كێشەیەك هەیە لە شانسی ئۆتۆمبێلەكەدا كە هەندێك جار ئاوی فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە لێوەی دزە دەكات.
- بوونی كێشە لە ئیستۆپ لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكە و هەروەها لایتەكانی پێشەوە.
- كێشە هەیە لە بۆری هاوسەنگی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لەكاتی پێچكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە.
سەرچاوەکان
895 بینین