ناوهڕۆك
ڕۆڵس ڕۆیس
ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە شاهانەکانی جیهان کە کەسە دەوڵەمەندەکان و بازرگانەکان دەیکڕن، کۆمپانیای ڕۆڵس ڕۆیس کۆمپانیایەکی بەریتانییە کە لە ساڵی 1946 لە ئینگلتەرا دامەزراوە، ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی تایبەت و شاهانەی هەیە کە لەلایەن کۆمپانیاکەیەوە چەندین تایبەتمەندی تەکنەلۆجی بۆ زیادکراوە، نرخی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس زۆر گرانە کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی کە هەیەتی.
تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس
- قەبارەی بزوێنەرەکەی 6.75 لیترە.
- توانای بزوێنەرەکەی 6500 سی سیە کە هێزی 453 ئەسپی هەیە.
- ئۆتۆمبێلەکە گێڕ ئۆتۆماتیکییە و هەشت خێرایی (گێڕی)ـی هەیە.
- خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 240 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لە 0 دەگاتە 100 کلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ماوەی 6.1 چرکەدا.
- بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 11 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.
- درێژی ئۆتۆمبێلەکە 5.83 مەترە و کێشەکەی 2495 کیلۆیە.
- سیستمی پارێزگاری پێشکەوتووی تێدایە، ناهێڵێت دەرگاکانی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە کە خێراییەکەی لە 4 کیلۆمتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بێت، هەروەها گەر دەرگاکانی بە جوانی دانەخرابێت ناهێڵێت ئۆتۆمبێلەکە خێرا بڕوات.
- سیستمی تایبەتی تێدایە بۆ پشکنینی پەستانی تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
- لایتی زینۆنی تێدایە و لایتەکانی پێشەوەی بۆ کەشوهەوای تەماوی دەبێت.
- تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە ئەلەمنیۆمە و قەبارەیان 21 ئنچە.
- جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە بەهێزن و ناهێڵن دەنگ بێتە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
- سەقفی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێتەوە (سلایدە) کە بەپێی داواکاری کڕیارەکەیە.
- فێنککەروەی هەوای تێدایە کە هەریەکە لە سەرنشینەکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.
- سیستمی تایبەت بە ئاگادارکردنەوەی تێدایە کاتێک شۆفێر لە ڕێگەکەی لادەدات.
- ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس کامێرای گەرمی تێدایە کە دەتوانێت کەسەکان لە دووری 300 مەترەوە دیاریبکات.
- سیستمی GPS تێدایە کە بە مانگە دەستکردەکانەوە بەستراوەتەوە.
- تایبەتمەندی (تحدید سرعة) تێدایە.
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس
ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس تا ئێستا کێشەیەکی بەرچاوی تێدا نەدۆزراوەتەوە، دەتوانین بڵێین تاکە کێشەی ئۆتۆمبێلەکە نرخە بەرزەکەیەتی.
سەرچاوەکان
881 بینین