ناوهڕۆك
تۆیۆتا ئاڤانزا
ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا یەکەمجار لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتاوە دروستکرا لە ساڵی 2003 و تا ئێستا کۆمپانیاکە بەردەوامە لە دروستکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا دەکەوێتە پۆلێنی ئۆتۆمبێلە فرە بەکارهێنانە بچووکەکان، چونکە قەبارەکەی لە ئۆتۆمبێلە بچووکەکان دەچێت و هەندێک تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلی SUV هەیە.
تایبەتمەندی و کێشەکانی تۆیۆتا ئاڤانزا
- ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا دوو جۆر بزوێنەری هەیە کە یەکەمیان قەبارەکەی 1.3 لیترە و هێزی 96 ئەسپی هەیە، هەروەها جۆری دووەمی بزوێنەرەکەی قەبارەی 1.5 لیترە و هێزی 1.4 ئەسپی هەیە، شایانی باسە هەردوو بزوێنەرەکە بە بەنزین کاردەکەن.
- هەرچەندە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بچووک دەردەکەوێت بەڵام دەتوانێت بەباشی ئۆتۆمبێلەکە پاڵبنێت و بۆ کارەکانی ڕۆژانە دەبێت.
- یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا ئەوەیە کە ڕێژەیەکی کەم لە بەنزین بەکاردەهێنێت، کە بۆ 15 کیلۆمەتر تەنها یەک لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.
گێڕی ئۆتۆمبێلەکە
- ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا دوو جۆر گێڕی هەیە کە یەکێکیان گێڕ عادییە و پێنج خێرایی (گێڕ)ـی هەیە، جۆرەکەی تری گێڕ ئۆتۆماتیکە و چوار خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە
- شێوازی دیزاینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا وەکو هەموو بەرهەمەکانی تری کۆمپانیای تۆیۆتا وایە.
- ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا بە شێوەیەکی باش لە زەوی بەرزبووەتەوە و قەبارەیەکی گەورەی هەیە.
- ئۆتۆمبێلەکە 4.2 مەتر درێژە، 1.66 مەتر پانە و 1.69 مەتر بەرزە.
دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە
- ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا سێ ڕیز کوشنی تێدایە کە جێگەی حەوت سەرنشین دەبێتەوە.
- بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دیزاینێکی سادەی هەیە و ئاڵۆز نییە.
سەلامەتی
- ئۆتۆمبێلەکە ڕێکاری سەلامەتی زۆری تێدانییە، تەنها ئەیرباگی بۆ شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەی تێدایە.
چەند تێبینییەک
- ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئاڤانزا بە ئۆتۆمبێلی باش دادەنرێت بۆ خێزانەکان چونکە قەبارەیەکی گەورەی هەیە و بەنزین کەم بەکاردەهێنێت.
- نرخی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گونجاوە کە لە نێوان 13 هەزار بۆ 18 هەزار دۆلاردایە.
سەرچاوەکان
712 بینین