ناوهڕۆك
ئەستۆن مارتن
ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن بەرهەمی كۆمپانیای بەریتانی ئەستۆن مارتنە، كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی وەرزشی شاهانە، ئەم كۆمپانیایە لە ساڵی 1913 لەسەر دەستی لیۆنێل مارتن (Lionel Martin) و ڕۆبێرت بامفۆڕد (Robert Bamford) دامەزراوە.
تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن
- قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە 7 لیترە و 12 بستۆنە.
- توانای بزوێنەرەكە دەگاتە 800 هێزی ئەسپ كە دەكاتە 4200 سی سی.
- لە ماوەی سێ چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 96 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
- خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە 360 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
- بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 15 لیتر بەنزین سەرفدەكات.
- سیستمی تایبەتی تێدایە كە لە كاتی پێچكردنەوەدا ئۆتۆمبێلەكە بە خۆڕاگری دەهێڵێتەوە.
- سیستمی دژە خلیسكان (ABS)ـی تێدایە.
- سیستمی ئەلیكترۆنی دابەشكردنی تایبەت بە ئیستۆپی تێدایە.
- تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی (تحدید سرعة) تێدایە.
- تایبەتمەندی كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی تایەكانی تێدایە.
- گێڕی ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆماتیكییە و شەش خێرایی هەیە.
- لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەكانی ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی سەرنشینەكانی.
- درێژییەكەی 4.60 مەتر، پانییەكەی 2.2 مەتر و بەرزییەكەی 1.22 مەترە.
- زۆرترین هێزی سوڕانەوەی 620 نیوتن مەترە.
- كێشی ئۆتۆمبێلەكە بەنزیكەیی 1950 كیلۆگرامە.
- دیزاینی ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە وەرزشیانەیە و قەبارەكەی 20 ئینچە.
- شاشەیەكی قەبارە 7 ئینچی تێدایە.
- كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە گەورە و فراوانن و بە چەرمی ئەسڵی داپۆشراون.
- كامێرای دواوە و هەستەوەری تایبەتی تێدایە.
- توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە لە دوورەوە واتا (بصمة)ـیە.
- چەندین تایبەمەندی تری هەیە وەك: چەرخی داگیرساندنی جگەرە، لە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە باڵ (Rear spoiler) هەیە، فێنككەرەوەیەكی بەهێزی هەیە، بلوتوس و شوێنی USB هەیە، هەروەها سوكانی ئۆتۆمبێلەكە لە چەرم دروستكراوە.
- سیستمی دژە دزین (Immobilizer)ـی هەیە.
كێشەكانی ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن
- سەرەتا پێدڵەكانی (بەنزین و ئیستۆپ)ـەكانی لە پلاستیك دروستكرابوون، بۆیە كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلە دروستكراوەكانی لە بازاڕەكان گێڕایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
- نرخەكەی زۆر گرانە و هەموو كەسێك ناتوانێت بیانكڕێت، تەنانەت دەوڵەمەندەكانیش لەكاتی كڕینیدا دوودڵن لەبەر بەرزی نرخەكەی.
- ئۆتۆمبێلەكە زۆر نزمە و ئەگەری بەركەوتنی ژێرەكەی هەیە لە تاسە و جادەكاندا.
- پێویستی بە ڕێگەیەكی زۆر باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرای لێیبخوڕیت.
سەرچاوەکان
632 بینین