ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی چێری (Chery)
ئۆتۆمبێلی چێری لەلایەن کۆمپانیای چێرییەوە دروست دەکرێت کە لە وڵاتی چین دامەزراوە. ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ بزوێنەر پشت دەبەستێت بە کۆمپانیای میتسوبیشی (mitsubishi)، ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلێکی چینییە و لە ساڵی 2003 یەکەم دانەی لێدروستکراوە، ئۆتۆمبێلەکانی چێری بزوێنەری کۆمپانیای میتسوبیشی بەکاردەهێنن بۆیە زۆر جار لۆگۆی کۆمپانیاکە لەسەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان هەیە.
تایبەتمەندییەکانی چێری
- ئۆتۆمبێلەکە سیستمی ABS هەیە، هەروەها لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هەستەوەر هەیە و سەقفی ئۆتۆمبێلەکە سلایدە.
- کوشنەکانی ئۆتۆمبێلەکە گەرمکەرەوەی هەیە.
- ئۆتۆمبێلی چێری گێڕ ئۆتۆماتیکە.
- بەنزین کەم سەرف دەکات، کە بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 5 لیتر بەنزین سەرف دەکات.
- قەبارەی بزوێنەرەکەی 110 سی سییە.
- لە بەشی دواوە پەردەی کارەبایی هەیە لەگەڵ سێ شاشە.
- لایتەکانی پێشەوەی بۆ کەشوهەوای تەماوی دەبن.
- هەستەوەری تایبەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لە کاتی پارککردن.
- کوشنەکانی دواوە دەنوشتێنرێنەوە.
- گازی فرێیۆنی (Freon) تێدایە بۆ فێنکردنەوەی هەوا.
- قفڵ مەرکەزییە.
- ئاوێنەکانی کارەباییە.
- بزوێنەرەکەی هێزی 109 ئەسپی هەیە.
- کوشنەکانی دواوە پشتوێنی سەلامەتیان هەیە.
- گێڕەکەی لەگەڵ سووکانی ئۆتۆمبێلەکە لە چەرم دروستکراون.
- شوێنی CD و USB هەیە.
- سیستمی پارێزگاری دژە دزینی هەیە.
- چوار دەرگای هەیە و پێنج کوشنی تێدایە.
- سوکانی ئۆتۆمبێلەکە هایدرۆلیکییە.
- پێنج بڵندگۆ (مکەبەرە)ـی تێدایە.
- قەبارەی ویلەکانی 15 ئینچە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
- قەبارەی تانکی بەنزینەکەی 50 لیترە.
- لایتەکانی زینۆنە.
- تایبەتمەندی چاودێریکردنی پەستانی تایەکانی هەیە.
- ئەیرباگ لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەکانی هەیە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان.
- زۆرترین خێرایی کە بتوانێت پێی بگات بریتییە لە 135 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- نرخەکەی کەم و هەرزانە.
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی چێری
- ئەم ئۆتۆمبێلە قەدەغە کراوە لە چوونە ژوورەوە بۆ ناو ئەوروپا، چونکە لەگەڵ ڕێکارەکانی سەلامەتی ناگونجێت.
- شانسی ئۆتۆمبێلەکە بەتاڵە و هیچی تێدا نییە بۆ گەر بە خێراییەکی کەمیش تووشی ڕووداو ببیت ئۆتۆمبێلەکە تێکدەشکێت.
- گەرمی (حەماوە)ـی ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەخێرایی بەرز دەبێتەوە، بۆیە بۆ ڕێگا دوورەکان نابێت.
- پارچەی یەدەگی زۆر کەمە و گرانە.
- زوو زوو ئۆتۆمبێلەکە تووشی کێشە دەبێت و لەکار دەکەوێت.
- ئۆتۆمبێلەکە قەبارەی بچووکە و جێگای زیاتر لە چوار کەس نابێتەوە.
- لەرینەوە هەیە لە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەدا.
- برێکەکانی ئۆتۆمبێلەکە لاوازن.
سەرچاوەکان
704 بینین